ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٥ ئیرەج حەیدەری و کوڕەکەی بە ناوی مەتین حەیدەری،دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان،لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون.
ئیرەج حەیدەری پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کە دوای وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران لە شەقامی وەلیعەسری ئاودانان سەری هەڵدا،دەستبەسەر کرابوو. دەستبەسەرکردنەوەی ناوبراو لەگەڵ کوڕەکەیدا،تەنیا چەند ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکردنی پێشووی ئەنجام دراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئیرەج حەیدەری دوای دەستبەسەرکردنی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە،بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنی مەتین حەیدەری لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم باوک و کوڕە لەبەردەستدا نییە.
