دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٥، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئەحەد ئەردەم” و “محەممەد سەرفەجوویی”، خەڵکی شارستانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەیان و بەبێ نیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.

جێگای ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییانە کراون، لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین