بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٥، کرێکارێک بە ناوی محەمەد گوڵزەر تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێک، خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی ڕووخانی دیوار لە کاتی کارکردن لە خانەباخێک لە ئاواییەکی دەوروبەری بۆکان، گیانی لە دەستداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە هۆی ئەم ڕووداوە بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە بەردەوامی ڕووداوە پیشەییەکانی کوشندە لە ئێراندا ئاماژەیە بۆ لاوازییەکی جیددی لە پابەندبوون بە پێوەرەکانی سەلامەتی، نەبوونی چاوەدێرییەکی گونجاو و بێبایەخکردنی پێکهاتەیی مافی ژیان و سەلامەتی کرێکاران کە بە نموونەی پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی کرێکاران دادەنرێت.
