بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی «عەلی حوسێنی» خەڵکی شارستانی ئاودانان، لە جەریانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان سەبارەت بە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، دەستبەسەرکردنی بەڕێز حوسێنی لە ڕێگەی هێرشی هێزە ئەمنییە جلوبەرگ مەدەنییەکانەوە بۆ سەر ئاژەڵداریی سەر بە باوکی لە دەوروبەری شارستانی ئاودانان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە.
جێگەی ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
