دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی مەیسەم نەزەری، یەکێک لە کارمەندانی کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی ئاودانان

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری١٤٠٥ ، «مەیسەم نەزەری»، یەکێک لە کارمەندانی کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەم و خەڵکی ئاودانان، لە شوێنی کارەکەی خۆیدا بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم دەستبەسەرکردنە بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئەگەرییەکان و شوێنی ڕاگرتنی بڵاو نەکراوەتەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی بەرامبەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە، جەخت لەسەر پێویستیی ڕاگەیاندنی خێرای شوێنی ڕاگرتنی، ڕوونکردنەوەی دۆخی یاسایی و ڕەچاوکردنی مافە یاساییەکانی، لەوانە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیکردن لەگەڵ بنەماڵەکەی
دەکاتەوە

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین