بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنووسی ناهید خوداجو لە بەندیخانەی کەچوویی کەرەج

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ناهید خوداجو چالاکی کرێکاری تەمەن ٦٨ ساڵ، خەڵکی سنە و دانیشتوویی تاران، ماوەی ٣٨ ڕۆژە لە بەندیخانەی کەچوویی کەرەج دەستبەسەرە و تا ئێستا بارودۆخی یاسایی و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥، لە ماڵەکەی لە شاری تاران لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەکردن، هێزە ئەمنییەکان ماڵی ئەم چالاکی کرێکارییەیان پشکنیوە.

شایانی باسە، ناهید خوداجو، پێشتریش بە هۆکاری چالاکی سنفی و کرێکاری و بەرگری لە مافی کرێکاران لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین