ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، سزای سێدارەی ئیرشاد عەباسی، بەندکراوی خەڵکی ئاوایی زیارەت تەمەرخانی سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئانقەست» دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دامەزراوە فەرمییەکان یان میدیا ناوخۆییەکانی سەر بە حکوومەت ئاماژەیان بەم لەسێدارەدانە نەکردووە و زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ڕەوتی پێڕاگەییشتنی دادوەری و وردەکارییەکانی دۆسیەکەی لەبەردەستدا نییە.
