ده‌ستبەسەرکردنی تووندوتیژانەی میلاد زەند لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە میاندواو

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ میلاد زەند تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی ئیبراهیم ئاوا سەر بە شارستانی میاندواو،لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان،دەستگیرکردنی میلاد زەند بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی،بەبێ خستنەڕووی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری و بە پەنابردنە بەر تووندوتیژی ئەنجامدراوە.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین