جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی فەرهاد تەوان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، حوکمی لەسێدارەدانی فەرهاد تەوان، بەندکراوی خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارەدا جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، ئەم بەندکراوە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوسەرەکەی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە، دامەزراوە فەرمییەکان و میدیا ناوخۆییە حکوومییەکان هیچ ئاماژەیەکیان بە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە نەکردووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین