ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سەرەڕۆیانەی دیاری عەبدی خوێندکاری تەمەن ۱۷ ساڵانی خەڵکی سنە

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، خوێندکارێک بە ناوی دیاری عەبدی تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی سنە،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی دیاری عەبدی لە نزیک پردی مەردۆخی سنە و بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەنجام دراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن،لایەنی دەستبەسەرکەر و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین