گواستنەوەی محەممەد لوتفی‌فەر بۆ بەندیخانەی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای بەندکران

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەد لوتفی‌فەر، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای پێنج ساڵ و پێنج مانگ بەندکرانی تەعزیری، بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گوێزراوەتەوە.

ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە مەهاباد دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گوێزرابووەوە. ناوبراو پاش چەند هەفتە لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە و دوای چەند مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شایانی باسە، محەممەد لوتفی‌فەر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە ١٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ئەم سزایە لە قۆناغی پێداچوونەوەدا، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە بۆ پێنج ساڵ و پێنج مانگ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین