گیانلەدەستدانی هاووڵاتیەک بە هۆی ڕووداوی کار لە پاوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،
ڕۆژی پێنج شەممە ۳۰ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ فەرهاد قادری، کوری حوسێن، خەڵکی ئاوایی “نەجار”ی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە دارە گوێز لە کاتی گوێز تەکاندن گیانی لە دەستداوە.

بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ساڵەوە تا ئیستا لەم ناوچەیەدا لە کاتی گوێز تەکاندن و بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە دار گیانیان لە دەستداوە گەشتوونەتە چوار کەس.

ڕەچاونەکردنی ڕێساکانی پاراستن و سڵامەتی لە کاتی ئەنجامدانی ئەم کارەدا، مەترسی ڕووداوی کوشندە بۆ کرێکاران و گوندنشینەکان زیاد دەکات و گرنگی سەرنجدانی جیدیتر بە سڵامەتی کار و ڕێگیریگردن لە ڕووداوی لەم شێوەیە بەرجەستە دەکاتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین