بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥، محەمەد فەرەجی تەمەن ١٨ ساڵ و ژیار رەسوڵی منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، دوو شارۆمەندی خەڵکی شاری “ئارمردە”ی سەر بە شاری بانە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم دوو شارۆمەندە لە ئۆتۆمبێلێکدا بوون کە بەرەو شاری بانە ڕۆیشتووە، کە لە ناوچەی سەلمان بەگی ئەم شارە لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
