بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥،کرێکارێک بە ناوی سوارە قوربانی خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەزووی کارەبا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق گیانی لەدەستداوە.
سوارە قوربانی تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.
شایانی باسە کە هەژاری و بێکاری لە ئێران زۆرێک لە کرێکارانی ناچار بە کۆچکردن بۆ وڵاتانی دیکە و کارکردن لە پیشە سەخت و کەمداهاتەکاندا کردووە. نەبوونی پارێزگاری پێویست لە ژینگەی کار و نەبوونی بیمە، ئەم کرێکارانە ڕووبەڕووی ڕووداوگەلێک دەکاتەوە کە هەندێک جار بە نرخی گیانیان تەواو دەبێت.
