بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی کیانوش محەمەدی تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
