بەپێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، هاووڵاتییەک بە ناوی «میکائیل (شۆڕش) دودکانلو میلان»٤٠ ساڵە و خەڵکی گوندی «کوسەکارێز» سەر بە مەهاباد، دوای پێنج مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٨ ملیارد تمەن، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
شایانی باسە، میکائیل دودکانلو میلان ڕۆژی ٢٢ی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی و بێ بەڵگە و بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە تۆمەتی هەڵبەستراو و وردەکاریی دۆسیەکە بڵاو نەکراوەتەوە.
