بەردەوامی دەستبەسەری حسام عەبدی نیا شارۆمەندی خەڵکی کامێران

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٥، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی کاسبکارانی کوردستان، لە چوارمەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی حسام عەبدی نیا، خەڵکی ئاوایی گازرخانی و دانیشتوویی کامێران، لەگەڵ هاوسەرەکەی ئارەزو دەشتی، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خێزانیەکەی دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئارەزو دەشتی ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکردن ئازاد کراوە، بەڵام حسام عەبدی نیا هێشتا دەستبەسەرە و لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران لە کامێران ڕاگیراوە.

شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکردنی حسام عەبدی نیا، تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە و لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین