ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئیبراهیم یوسفی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی دەوڵەئاوای کرماشان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و پێکرانی سەری، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی گەرم و گوللـەی جەنگی دەستیان داوەتە سەرکوتی خوێناوی ناڕازییان.
شایانی باسە ئیبراهیم یوسفی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
