بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی سێشەممە “١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “فەرمان ئەفریستم” خەڵکی کرماشان ، لە بەندیخانە دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .بە لە سێدارەدرانی ئەم بەندکراوەیە ژمارەی لە سێدارە دراوانی ڕۆژی سێشەمە لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان بۆ چوار کەس بەرز بووەوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم بەندکراوەیە نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
شایانی باسە سەر لە بەیانی هەمان ڕۆژ سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەشکان کازمی خەڵکی قەزای گواوری شاری گەیلانغەرب ، محەمەد شەهیدی و مزەفەر شەهسەواری” خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە سێدارە دران .