بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی مستەفا ئیبراهیمی تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردە، لە بەر دەستدا نیە.
