گیان بەختکردنی ٣ پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی تر لە هێرشە درۆنەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

هانا: ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوە ١٤٠٥، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی بالیسان و جژنیکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سێ پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان، لە هێرش بۆ ناوچەی بالیسان، دوو پێشمەرگەی ژن بە ناوەکانی «سەمیرا ئەڵڵایاری» و «ندا میری» گیانیان لەدەست دا. هەروەها لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر بارەگاکانی ئەم حیزبە لە ناوچەی جژنیکانی هەولێر، پێشمەرگەیەک بە ناوی «شاهین ئازەربەرزین» گیانی لە دەست دا. ڕاپۆرتەکان هەروەها ئاماژە دەدەن بە برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە پێشمەرگەکان لە جریانی ئەم هێرشانەدا.

ئەم هێرشانە بە بەکارهێنانی درۆنە خۆکوژانەکان ئەنجام دراون. بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکەکان لە هێرشەکانی وەک ئەمەدا، بە تایبەتی لە دۆخێکدا کە مەترسی زیانگەیشتن بە کەسانی دەرەوەی دۆخی شەڕ یان دانیشتووانی ناوچەش هەیە، لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتی دا پێشێلکارییەکی فاحشی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆڤایەتییە کە هێشتا سەرنجی جدیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە بەکارهێنانیان لە کوردستان نەدراوە.

لەگەڵ ئەمەشدا، بەکارهێنانی ئەم درۆنانە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە (کە لە ئێرانەوە کڕاون) لە جەنگی ئۆکراین هەمیشە بە دەنکەوتنی کۆمەڵگای جیهانی روبەڕوو بووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین