عەلی فەهیم لە ‌دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار لە سێدارە درا

هەواڵدەری میزانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی، هەواڵی لە سێدارە درانی عەلی فەهیم لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانبار و چوارەم تۆمەتباری دۆسیەی ئاگرکەوتنەوە لە بنکەی بەسیجی کاوەی ڕاگەیاند. بەر لەمەش سزای سێدارەی ئەمیر حوسێن حاتەمی، محەمەد ئەمین بیگلەری و شاهین واحد پەرەست لە سەر ئەم دۆسیە جێبەجێ کرابوو.

لە کاتێکدا گێڕانەوەی فەرمی ئەو کەسانە تۆمەتبار دەکات بەوەی ئاگریان لە بنکەی بەسیج بەرداوە، پارێزەرانی دۆسیەکە گێڕانەوەیەکی جیاوازیان خستووەتەڕوو، بە ئاماژەدان بە ڤیدیۆی بەردەست کە تیایدا هێزەکانی جلوبەرگ مەدەنی خەڵک دەبەنە ناو بیناکە و دوای داخستنی دەرگاکان، ئاگریان لە شوێنەکە بەرداوە.
هانا ئەم پڕۆسەیە بە نمونەی ئاشکرای کەڵک وەرگرتن لە سێدارە وەک ئامرازێک بۆ سەرکوت دەزانێت. بەردەوامی لە سێدارەدانی خۆپێشاندەران و ناڕازیان، نیشانەی نەهێشتن و کوشتنی توندوتیژانەی نەیاران و هەڕەشەی جددیە لە سەر مافی ژیان و بنەماکانی دادگایی کردنی دادپەروەرانە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین