دەستبەسەرکردنی ئەمین ناسری، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام، لە پاش تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکان

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٥، ئەمین ناسری، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ٢٧ ساڵەی کورد، خەڵکی ئاسمان‌ئاوا سەر بە شاری چارداوڵ لە پارێزگای ئیلام، دوای نزیکەی هەشت مانگ ڕاوەدوونان لە پاش تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بڕینداربوونی قاچ و پشتی ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان بە چەند ئۆتۆمبێلێک ڕێگای هاتوچۆی ئەم هونەرمەندەیان گرتووە و تەقەیان لێکردووە لە دوای برینداربوونی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

ئەمین ناسری پێشتر لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر کرابوو و بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی نزیکەی هەشت مانگی ڕابردوودا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە داواکراو بووە .

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی راگرتنی ئەمین ناسری و دۆخی جەستەیی ئەو دوای برینداربوونی دیار نییە. هەروەها هیچ زانیارییەک دەربارەی دەستگەیشتنی ناوبراو بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، دەزگای دەستبەسەرکەر و تۆمەت وهۆکاڕی دەستبەسەری بەردەست نییە

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین