دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سۆران مەحمودی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە پیرانشار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٥، سۆران مەحمودی کوڕی خالد، خەڵکی پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سۆران مەحمودی لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و بەدواداچوونەکان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەنجامێکی نەبووە. تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە و دامەزراوەی تایبەت بە پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

ئەم شارۆمەندە پێشتریش ڕووبەڕووی دۆسیەی ئەمنی بووەتەوە. ئەو لە دوای دەستبەسەرکرانی لە ساڵی ١٤٠٢ و ڕاگوێزانی بۆ بەندیخانەی نەغەدە، بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. لە درێژە پێڕاگەیشتنی دادوەری بە دۆسیەکەی، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر دوستی لە مانگی گوڵانی ١٤٠٣، بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی، سزای سێ ساڵ بەندکردنی بە سەردا سەپاند.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین