مەحکوم بوونی مریەم داوودیان بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، مریەم داوودیان، شارۆمەندی تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ئەم شارەوە سزای سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە، سزایەک کە بە پێی بڕیاری دادگا، بە پێبژاردنی ٩٣ ملوێن تمەن جەریمە گۆڕدراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم سزایە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی پوشپەڕی ١٤٠٥، دەرچووە و بە ناوبراو ڕاگەینراوە.

شایانی باسە، مریەم داوودی پێشتر لە رێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، دوای بانگ کرانی لە ڕێگای پەیوەندیە تەلەفونیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزرابوو. ئەو دوای هەشت ڕۆژ دەستبەسەری بە دادنانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی، تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین