دوو شارۆمەند بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو شارۆمەند بە ناوەکانی سولەیمان کەریمی و فایق عەبدوڵڵازادە، خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.
ئەم کەسانە دوای دەستبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە بۆکان ڕاگوێزران و دوای لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی بۆکان کرابوون

شایانی باسە، سولەیمان کەریمی و فایق عەبدوڵڵازادە لە ماوەی دەستبەسەریدا لە سەرجەم مافەکانیان بێبەش کرابوون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین