بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسر یادیار، موسا یادیار و حەمزە یادیار سێ برای خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندان هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە موسا یادیار و حەمزە یادیار لە ئاوایی “قەرەموسالی و ناسر یادیار لە ئاوایی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان دەستبەسەر دەکەن.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرت لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم سێ شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم سێ برایە، لە ماوەی دەستبەسەریدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەش کراون.
