بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کاوە عەبدوڵڵازادە تەمەن ٣٩ ساڵ، خێزاندار باوکی سێ منداڵ، خەڵکی ئاوایی خەلیفانی سەر به شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا؛ ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ڕێگای مەهاباد بۆ نەغەدە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
