رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی جەماڵ عەبدوڵڵاهی تەمەن ٤١ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “گوێگ جلو”ی سەر بە شاری میاندواو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
