دەستبەسەرکرانی ئەنوەر چوپانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی ئەنوەر چوپانی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی ئاوایی خانکەندی سەر بە شاری میاندواو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین