دەستبەسەرکرانی فەردین سەیدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی فەردین سەیدە، خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین