رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی بێهزاد عەبدی تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی ئاوایی گامێش گوڵی سەر بە شاری میاندواو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
