رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سەعید مەلەکیان تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری هەرسین، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
