بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو شارۆمەند بە ناوەکانی دانا رەسوڵپور و هەژار باریکی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
