کوژرانی عەلی ئەسغەر خودادادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە ئەسفەراین

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی عەلی ئەسغەر خودادادی کوردی کرمانج، خەڵکی ئەسفەراین و خۆێندکاری زانکۆ، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان دوو فیشەک بەر سینگی کەوتووە و کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، عەلی ئەسغەر دوای بریندار بوونی لە لایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم لاوە لە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی کوشکی ئەسفەراین ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین