بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: لە ڕوژانی ڕابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی موستەفا کەمەرخانی خەڵکی ئاوایی حەسەن گاویاری سەر بە شارۆچکەی سیروان لە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
