رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی هێژا ئومیدی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی مەڵەکشاهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە کوردە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
