ئازادی کاتی فواد عنایەتی بە دانانی بارمتە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، فواد عنایەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

ئەم چالاکوانە مەدەنیە پێشتریش چەندین جار دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین