دەستبەسەرکرانی مێهرداد حەسەنوەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەرەشار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مێهرداد حەسەنوەند تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین