دەستبەسەرکرانی ساسان پاکرەوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ساسان پاکرەوان خەڵکی ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی لە گەڕەکی هانیوانی ئیلام بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین