رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، دلێر ئەسکەندەری چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەگەڵ ٩ کەسیتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای تێپەڕ بوونی نزیکەی ٢١ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لوقمان شەکەری خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
شایانی باسە لوقمان شەکەری ڕۆژی پێنجشەم؟ە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری سنە لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
