رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرووەتەوە، شەوی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی سیامەند قادرزادە، سەلیم قادر زادە و زەهرا (ناوی خێزانی نادیار) خەڵکی میراوای بۆکان، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا، ئەم شارۆمەندانە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراون و مۆبایلەکان و کامێراکانی چاوەدێری ماڵەکەش دەستیان بە سەردا گیراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردانە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
