دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئاریان عوسمانی و هەژیر شانازی خەڵکی ساحبی سەر بە شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین