دەستبەسەرکرانی هێمن حوسێنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی هێمن حوسێنی خەڵکی شاری سەقز، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین