کوژرانی ئەمیرعەلی دوکانەیی(عەباسی فەر) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کرماشان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیر عەلی دوکانەیی (عەباسی فەر) خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم پارێزگایە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە لە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی بریموندی کرماشان ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین