کوژرانی ئیبراهیم ئەحمەدپوریان شارۆمەندی کورد، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەدپوریان، کوڕی عومەر و خەدیجە، خەڵکی ئاوایی شێخەڵەی سەر بە شاری سەقز و دانیشتوویی تاران، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی مانگی بەفرانبار لە پێش چاوی منداڵەکەی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین