لە درێژەی ڕووبەرڕوو بوونەوەی ئەمنیەتی لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی مانگی بەفرانبار لانیکەم ٣٩ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی دەرەشار، دێهلۆڕان، بەدرە، چرادۆڵ، سەرابلە و ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون….
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە لە نێوان ١١ی بەفرانبار تا ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم ٣٩ شارۆمەندی کورد لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. لەنێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، چەند منداڵ و لاوی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ هەیە، ئەمەش نیگەرانییەکانی لە پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان زیادکردووە.
ناسنامەی دەستبەسەرکراوان کە بۆ هانا پشتڕاست کراوەتەوە بەم شێوەی خوارەوەیە:
۱: جەعفەر ڕەهبەری، تەمەن ۳۰ ساڵ، خەڵکی ئیلام
۲: موعین مەلەکی، منداڵێکی تەمەن ۱٦ ساڵ، خەڵکی دێهلۆران، یەکێک لە پارێزگاکانی ئیلام
۳: میلاد شاپەسەندی، تەمەن ۲۱ساڵ، خەڵکی ئیلام
٤: ڕەزا چکاو، تەمەن ۱۹ ساڵ، خەڵکی ئیلام
٥: موعین فازلی تەمەن ۱٨ ساڵ، خەڵکی بەدرە
٦: مەهدی قەیسەربەیگی، تەمەن ۳۷ ساڵ، خەڵکی سەرابلە
۷: مەهدی فەقیهی، تەمەن ۱۹ ساڵ، خەڵکی ئیلام
٨: ئارمین کەریمی، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی ئیلام
۹: عەلی سەجادیان، تەمەن ۱۹ ساڵ، خەڵکی ئیلام
١٠: مەهدی کۆهەنی، خەڵکی ئیلام
۱۱: ئەمیر محەمەد سۆهرابیان، خەڵکی ئیلام
١٢: حەسەن نۆردینوەند، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی دەرەشار
۱۳: میلاد کەرەمی، تەمەن ۲۳ ساڵ، خەڵکی ئیلام
۱٤: عەلی ڕەزا نەقیزادە، تەمەن ۲۷ ساڵ، خەڵکی سەرابلە
۱٥: مۆحەدسە ڕەزازادە، تەمەن ۱۹ ساڵ، خەڵکی ئیلام
۱٦: عەلی سارایی، تەمەن ۱۹ ساڵ، خەڵکی ئیلام
۱۷: دکتۆر عەلی ئەکبەر ئۆمیدی، تەمەن ٤۰ ساڵ، خەڵکی ئیلام
١٨: محەمەد ئەمین بازیگەر، خەڵکی دەرەشار
۱۹: ئەمیر موراد حاسلی تەمەن ۲۲ ساڵ، خەڵکی بەدرە
۲۰: مەیسەم نووری، تەمەن ۲۱ ساڵ، خەڵکی ئیلام
۲۱: ئەمین یوسف زادە، تەمەن ۲۱ ساڵ، خەڵکی ئیلام
۲۲: محەمەد مەهدی ئایدیان، خەڵکی ئیلام
۲۳: جەواد مەلەک تەمەن ۲٥ ساڵ، خەڵکی سەرابلە
۲٤: ئومید عەینی، تەمەن ۲۳ ساڵ، خەڵکی دێهلۆران
۲٥: ڕەزا عەبدشاهی، تەمەن ۱٨ ساڵ، خەڵکی بەدرە
۲٦: بێهزاد عەباسی، تەمەن ۲٦ ساڵ، خەڵکی شەباب
۲۷: هیوا عەباسی، خەڵکی شەباب
۲٨: نیما ناسری، تەمەن ۲۰ ساڵ، خەڵکی دەرەشار
۲۹: ڕەزا باقری نژاد، خەڵکی سەرابلە
۳۰: شاهین قەیسەربەیگی، خەڵکی سەرابلە
٣١: ئەبولفەزل ساکی، منداڵێکی تەمەن ۱٤ ساڵ، خەڵکی دێهلۆران
۳۲: فەئێزە ڕەشیدی، خەڵکی بەدرە
۳۳: مەهدی شێخی تەمەن ۳۳ ساڵ، خەڵکی ئابدانان
۳٤: عەبدوڵڵا ئەحمەدی تەمەن ۳٨ ساڵ، خەڵکی ئابدانان
۳٥: ئەحمەد حەسەنوەند عەموزادە، تەمەن ۳۰ ساڵ، خەڵکی ئارمۆ- دەرەشار
٣٦: مەهدی هاشمیان، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئارمۆ- دەرەشار
۳۷: ئیرەج ڕۆستەمی مێهر، خەڵکی شەباب
۳٨: پویا نادری، تەمەن ۱۹ ساڵ، خەڵکی ئابدانان
۳۹: ئەمیر عیسازادە، تەمەن ۳۰ ساڵ، خەڵکی ئارمۆ- دەرەشار
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە دەربڕینی نیگەرانی لە ئاست بەردەوامی دەستبەسەرکردنە بەرفراوانەکان و نادیاری چارەنوسی دەستبەسەر کراوان، داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم دەستبەسەرکراوان و پابەندبوونی دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکان بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و مافی شارۆمەندان دەکات.
