دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) دوو شارۆمەند بە ناوەکانی فەرعان چوپان خەڵکی ئاوایی “سەرگێز” و شەفیع ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی “باڵاگێر”ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین