دەستبەسەرکرانی دکتۆر جەواد عەلیکوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەشهەد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: دکتۆر جەواد عەلیکوردی، پارێزەر دادگا و برای خوسرەو عەلیکوردی (کە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستدابوو) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەشهەد دەستبەسەر کراوە.

میدیا فەرمیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری دەستبەسەر کرانی جەواد عەلیکوردی بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی، هەوڵدان بۆ تێکدانی کەش و هاندانی ئامادە بووان لە ڕێورەسمی پرسەی براکەی خوسرەو عەلیکوردی بۆ ئاژاوەگێڕی، دەگەڕێننەوە.

شایانی باسە پێشتریش لە جەریانی بەڕێوەچوونی حەوتەمی خوسرەو عەلیکوردی بەشێک لە چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لەوانە نەرگس محەمەدی، سپیدە قولیان، هەستی ئەمیری، پوران نازمی و عالیە موتەلبزادە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین