کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ماکۆ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱٤۰٤ (۲ی دیسامبری  ۲۰۲٥) کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “حوسێن دەوڵەتخا” خەڵکی ئاوایی یارمەق (یاریم قیە)ی سەر بە شاری ماکۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ماکۆ گیانی لەدەستداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی حوسێن دەوڵەتخا ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱٤۰٤، بۆ نەخۆشخانەی فەجری ماکۆ گوازرابوەوە وە دواتر ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی سەرماوەزی ۱٤۰٤ لە زێدی خۆی بەخاک سپێردراوە.

شایانی باسە سێ ساڵ لەمەوبەر برای ئەم کۆڵبەرە بە ناوی وەحید دەوڵەتخا تەمەن ١٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین